ئیلۆن مەسک: بە گرۆک ئۆدەسییە ڕاستەقینەکە بەرهەمدەهێنین

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پاش دەستپێکی نمایشی فیلمە سینەماییەکەی کریستۆفەر نۆڵان بە ناونیشانی The Odyssey، ئیلۆن مەسک، گەورە بازرگانی ئەمریکی، ڕەخنەی توندی لێ دەکرێت و بەڵێن دەدات بە ژیرییە دەستکردەکەی فیلمێکی ڕەسەنتر بەرهەمبهێنێت.

"دەبێت ڕاستەقینە و ڕاستگۆ بێت"

ئیلۆن مەسک جەخت لەوە دەکاتەوە، "ژیریی دەستکردی گرۆک بەکاردەهێنین، بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێکی درێژی ڕەسەن لەبارەی ئۆدەسی، کە لە ئاستی مێژووییدا، ڕاستەقینە بێت و ڕاستگۆ بێت بەرامبەر بە هونەرەکەی هۆمەر."

ئاماژەی بەوەش داوە، پێش کۆتایی ئەمساڵ "فیلمە ڕەسەنەکەی ئۆدەسی" پێشکەشی بینەران دەکەن.

فیلمسازان ڕەخنەی لێ دەگرن

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەشێک لە فیلمساز و بەرهەمهێنەرانی سینەما، ڕەخنەی توند لەم هەنگاوە دەگرن و چاودێرانیش پێیان وایە ژیریی دەستکرد ناتوانێت بەرهەمی ڕەسەن پێشکەش بکات.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا