عەلى زەیدى: ئەنجوومەنى باڵاى ژنان پێکدەهێنینەوە
عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆنفرانسى ئیسلامى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ژنان، ڕایگەیاند، پلانى ستراتیجى بۆ بەهێزکردنى ڕۆڵ و پێگەى ژنان نابێت تەنیا بۆ لایەنێکى دیاریکراو کورت بکرێتەوە.
پێکهێنانەوەی ئەنجوومەنی باڵای ژنان
بەڵێنیشى دا کاربکەن بۆ دووبارە ئەنجوومەنى باڵاى ژنان بە دیدگایەکى نوێوە پێکبهێننەوە تاوەکو بتوانێت ئامانجەکانى بەدیبهێنێت.
پاراستنی ژنان لە دەستدرێژی و هەراسانکردن
سەرۆکوەزیرانى عێراق لەوبارەیەوە گوتی " گۆڕانکارییەکى گەورەى دیجیتاڵى دەبینین، پێویستە ژنان بپارێزین لە دەستدرێژى و هەراسانکردن، ئەم پاراستنە لە ڕێگەى ڕۆشنبیرى و ڕێزگرتنى ژن و ڕێگەنەدان بە پێشێلکردنى مافەکانى دەبێت، ئەوەش بەرپرسیارێتییەکى هاوبەشى حکومەت و کۆمەڵگە و دەوڵەتە".
کورتنەکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە لایەنێکی دیاریکراو
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا زەیدی جەختیکردەوە، بڕوایان وایە پلانە ستراتیجییەکان بۆ بەهێزکردنى ڕۆڵى ژن و توانادارکردن و پاراستنى، ناکرێت تەنیا بۆ لایەنێکى دیاریکراو کورت بکرێتەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاو دەنێین بۆ کارکردن لەسەر دووبارە پێکهێنانەوەى ئەنجوومەنى باڵاى ژنان و کاراکردنەوەى بە دیدگایەکى نوێ ، تاوەکو ئامانجە دیاریکراوەکانى بەدیبهێنێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا