فیلمەکەی سنوپ دۆگ کەی بڵاودەبێتەوە؟

حەسەن فەلاح 4 کاتژمێر پێش ئێستا

سنوپ دۆگ، هونەرمەند، ڕاپەر و گۆرانیبێژی ناسراوی ئەمریکی، بە فەرمی وادەی بڵاوکردنەوەی فیلمە ژیاننامەییەکەی خۆی ئاشکرا کرد و هەوادارانی دڵخۆش کردووە.

هاوینی داهاتوو نمایش دەکرێت

لە ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکەدا، ئەوە ئاشکرا کراوە، هاوینی ساڵی 2027، فیلمە ژیاننامەییەکەی سنوپ دۆگ بڵاودەکرێتەوە و لەبارەی ژیانی هونەریی ئەم ڕاپەرە دەبێت.

بە پێوەری سینەمایی، ئەم فیلمە Rی پێ دراوە و بۆ بینەرە پێگەیشتووەکان دەبێت، کۆمپانیای یونیڤێرساڵ بەرهەمهێنانی بۆ کردووە و لە دەرهێنانی کرەیگ بروەرە.

ژیریی دەستکرد زۆر بەکاردەهێنێت

ئەمەش لەکاتێکدایە، سنوپ دۆگ، گرنگییەکی زۆر بە ژیریی دەستکرد دەدات و لە هەژمارە تایبەتەکانی خۆی چەندین کورتەفیلمی لەبارەی ژیانی خۆی بەم تەکنەلۆجیایە دروستکردووە.

حەسەن فەلاح

4 کاتژمێر پێش ئێستا