یەکێتیی ئەورووپا پاڵپشتیی دارایی بێنالیی ڤێنیسی ڕاگرت
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لە پێشهاتێکی هونەرییدا، یەکێتیی ئەورووپا بڕیاری داوە، ئەو پاڵپشتییە داراییەی ساڵانە پێشکەشی بێنالیی ڤێنیسی دەکات، بە هۆکارێکی سیاسی ڕابگرێت.
پەیوەندی بە ڕووسیاوە هەیە
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرپەرشتیارانی یەکێتیی ئەورووپا، لە بێنالیی هونەریی ڤێنیس لە ئیتاڵیا توڕەن، بەو هۆکارەی بێنالییەکە ڕێگەی داوە، هونەرمەندانی ڕووسیا بەشداریی بکەن و ئەمەش پێچەوانەی سیاسەتی ئێستای یەکێتییەکەیە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەجێنداکانی ڕووسیا.

پاڵپشتییەکە ملیۆنان دۆلارە
ئەمەش لەکاتێکدایە، چیتر بێنالییەکە بڕی 2.3 ملیۆن دۆلاری ساڵانەی خۆی لە یەکێتییەکەوە پێ نادرێت، کە بەکاردەهێنرێت بۆ ڕێکخستن و بەکرێ گرتنی هۆڵ و شوێنی نمایشەکان و یارمەتیدانی هونەرمەندان بۆ نمایشکردنی کارە هونەرییەکانیان.

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا