سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی ئەنجامی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆدەبێتەوە

رێبوار حەمەوەیس 3 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. فۆتۆ: AFP
کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. فۆتۆ: AFP

بڕیارە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆببێتەوە، تاوەکو ڕوونکردنەوەی تەواو لەبارەی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیمزاکردنی کۆمەڵێک ڕێککەوتننامەی ئابووری لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بداتە لیژنەکە.

ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران و لیژنەی دارایی

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، وەکو لیژنەی دارایی بڕیارە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران ببینن و لەبارەی ئامادەکارییەکانی کۆبوونەوەکەوە گوتی، زەیدی لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی دارایی ڕێککەوتنی کردووە، بۆ کاتی کۆبوونەوەکەش زەیدی وەڵامی سەرۆکی لیژنەی دارایی دەداتەوە.

وردەکاریی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ ئەمریکا

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە 13 بۆ 18ـی ئەم مانگە بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی ئەمریکای کرد و 48 ڕێککەوتننامەی بە بەهای 60 ملیار دۆلار لە بوارەکانی نەوت و وزە و تەکنەلۆجیا لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا واژۆکرد.

سەردانی زەیدی بۆ ئێران

23ـی ئەم مانگەش، زەیدی سەردانی ئێرانی کرد و ڕێککەوتننامەیەک و سێ یاداشتنامەیان واژۆکرد.

رێبوار حەمەوەیس

3 کاتژمێر پێش ئێستا