پەرلەمانی عێراق و وەزیری کارەبا تاوتوێی دۆخی وزە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانیان کرد

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەلی سەعدی وەهیب، وەزیری کارەبای عێراق
عەلی سەعدی وەهیب، وەزیری کارەبای عێراق

لیژنەی کارەبا و وزە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی، عەلی سەعدی وەهیب، وەزیری کارەبای کرد بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی وزە و دەرەنجامی ڕێککەوتننامەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ ئەمریکا و ئێران واژۆ کراون، هاوکات ئەم کۆبوونەوەیە وەک ئامادەکارییەک بوو بۆ میواندارییە فراوانەکەی ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لە ناو هۆڵی پەرلەمان.

ئاڵنگارییەکانی بەردەم باشبوونی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا

لە کۆبوونەوەکەدا، گرنگترین ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی کەرتی کارەبا بوونەتەوە خرانەڕوو، دەرەنجامی ڕێککەوتننامە و لێکتێگەیشتنەکانی تایبەت بە کارەبا و ڕەنگدانەوەیان لەسەر باشبوونی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا خرانەڕوو.

ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوە فراوانەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران

وەزیری کارەبا لەبارەی ئامانجی میواندارییەکە بە کەناڵ8ـی ڕایگەیاند، لە میواندارییەکەدا ڕاستییەکانی دۆخی کارەبایان خستووەتەڕوو، میواندارییەکەش ئامادەکاری بوو بۆ میواندارییە گەورەکەیە کە ڕۆژی دووشەممەیە.

خستنەڕووی میکانیزمەکان و چارەسەری کێشەکانی سیستەمی کارەبا

عەلی سەعدی وەهیب، وەزیری کارەبای عێراق لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە و دۆخی سیستەمی کارەباوە گوتی، "میواندارییەکە بۆ خستنەڕووی ڕاستییەکانی دۆخی سیستەمی کارەبا بوو، میکانیزمەکان و چارەسەرەکانمان خستەڕوو، لەگەڵ هەندێک ڕوونکردنەوە و بەدواداچوون لەماوەی ئەم 2 ڕۆژەدا، وەک ئامادەکاری بۆ میواندارییە گەورەکە لە ڕۆژی دووشەممە".

پلانی حکومەت بۆ خزمەتگوزارییەکانی کەرتی وزە

وەزیری کارەبا لەبارەی پلان و بەرنامەکانی وەزارەتەکەی گوتی، "پلان و بەرنامەیەک هەیە پەیوەستە بە حکومەت و دەوڵەت و هاووڵاتی، سەرجەمیان بۆ هەمووان ڕوونن و لە تۆڕەکەدا هەن".

بەدواداچوونی پەرلەمان بۆ بەرنامەکانی باشکردنی کارەبا

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە وەزیری کارەبا بچێتە ئەنجوومەنی نوێنەران و پلان و بەرنامەکانی وەزارەتەکەی بۆ باشکردنی دۆخی کارەبا بخاتەڕوو.

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا