ئارسیناڵ چاودێری بارودۆخی ڤینیسیۆس جۆنیۆر دەکات
یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەوردی چاودێری دۆخی ڤینیسیۆس جۆنیۆربەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید دەکات، ئەوەش لە حاڵەتێکدا ئەگەر یاریزانەکە نەگاتە ڕێککەوتن لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی، کە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەتلەتیک، ڤینیسیۆس کە تەمەنی 26 ساڵە، لە سەرووی لیستی چەند ناوێکەوەیە کە پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی پرێمەرلیگ بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری تیپەکەی بیری لێدەکاتەوە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا گرنگی پێدانەکانی گەنەرز لە قۆناغی سەرەتاییدا پەرەی سەندووە و هیچ شتێک بوونی نییە تاوەکو ببێتە فەرمی، هیچ گفتوگۆیەکی فەرمیش لە نێوان هەردوو یانەدا نەکراوە.
ڕیال مەدرید نایەوێت لە کۆتایی گرێبەستەکەیدا بە بێبەرامبەر دەستبەرداری یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی ببێت، ڤینیسیۆس لە هاوینی 2018 پەیوەندی بە یانە شاهانەکەوە کرد و لە 375 یاریدا 128 گۆڵی تۆمارکردووە، لە کاتێکدا وەرزی ڕابردوو 22 گۆڵی تۆمار کرد و ڕیال مەدرید نەیتوانی هیچ نازناوێک بەدەستبهێنێت.
2 کاتژمێر پێش ئێستا