گیانلەدەستدانی کرێکارێک نۆژەنکردنەوەی یاریگەی بەرشلۆنە ڕادەگرێت

نەورۆز عوسمان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە یاریگەی کامپ نو، کرێکارێکی تەمەن 54 ساڵ لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا گیانی لەدەستدا. ڕووداوەکە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و پۆلیسی هەرێمی کەتەلۆنیاش لێکۆڵینەوەی وردی لەسەر هۆکارەکانی ئەم ڕووداوە دەست پێ کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی "ئاتلێتیک"، یانەی بەرشلۆنە لە ڕا گەیەنراوێکی فەرمیدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی قووڵ بۆ خێزان و هاوڕێیانی کرێکارە کۆچکردوو، پەیامی سەرەخۆشیی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکەشی ئاراستەی بنەماڵەکەی کرد.

هێزەکانی ئاسایش و فریاکەوتن ڕایانگەیاند پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی پەیوەندییان پێوە کراوە سەبارەت بە ڕووداوێکی کارکردن لە ناوچەی "لێس کورتیس"، کە تێیدا کرێکارەکە بەهۆی بەرکەوتنی زەبرێکی سەختەوە گیانی لەدەستداوە و تەواوی هەوڵەکانی تیمی پزیشکیش بۆ ڕزگارکردنی بێ ئەنجام بوون.

پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگەی کامپ نو لە حوزەیرانی 2023وە بە هاوکاری کۆمپانیای "لیماک"ی تورکی بەردەوامە. دوای ئەوەی هاندەران لە تشرینی دووەمی 2025 بە توانایەکی سنووردارەوە گەڕانەوە ناو یاریگاکە، تەواوبوونی کۆتایی پرۆژەکە کە شوێنی 105 هەزار تەماشاکەر دەگرێت، بۆ ساڵی 2027 دواکەوت.

هێشتا ڕوون نییە ئەم ڕووداوە ناخۆشە کاریگەریی لەسەر خشتەی کارەکانی نۆژەنکردنەوەکە دەبێت یان نا.

نەورۆز عوسمان

2 کاتژمێر پێش ئێستا