ئەنجوومەنى نوێنەران خوێندنەوەى یەکەمى بۆ یاساى ژمێرەى کۆتایى 4 ساڵ کرد

شۆڕش محەمەد 4 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنێکی ئاساییدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی ژمێرەی کۆتایی ساڵە داراییەکانی 2012، 2013، 2014، 2015 کرد.

هاوکاتیی دانیشتنەکە لەگەڵ هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا

دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتیی عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا و خوێندنەوەی ژمێرەی کۆتایی ئەو ساڵانەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو هەڵمەتەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ لەناوبردنی گەندەڵی و ڕادەستکردنی گەندەڵکاران بە دادگا دەستیپێکردووە.

گومانی لیژنەی دارایی لە کابینەکانی مالیکی و عەبادی

لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبارەی وردبینی لە دۆسیە داراییەکانەوە گومانی لە ژمێرەی کۆتایی چوار ساڵی کابینەکانی نوری مالیکی و حەیدەر عەبادی کردووە و کار بۆ وردبینی و لێپرسینەوە لەو دۆسیەیە دەکەن.

گومان لە سیستمی یەک لەسەر دوانزە

حکومەتی عێراق لە ساڵی 2012 تاوەکو ساڵی 2025، واتە 14 ساڵی تەواو ژمێرەی کۆتایی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران نەناردووە و لە ساڵانی 2014 و 2020 و 2022شدا یاسای بودجەی نەبووە و بە سیستمی یەک لەسەر دوانزە کاروباری دارایی بەڕێوەبردووە، ئەمەش گومانی لەلای پەرلەمانتارانی ئەم خولە دروستکردووە و دەیانەوێت لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا کە لە عێراق دەستیپێکردووە، بەهەدەردانە داراییەکان بدۆزنەوە.

شۆڕش محەمەد

4 کاتژمێر پێش ئێستا