سوپای پاسداران: 11 فڕۆکە و هێلیکۆپتەری ئەمریکامان لە بنکەکانیاندا لەناو بردووە

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران
لۆگۆی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران

سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاماری هێرشەکانی 15 ڕۆژی ڕابردووی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بڵاوکردەوە، تێیدا ئاماژە بە تێکشکاندنی 11 فڕۆکەی جەنگی، هێلیکۆپتەر و سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت دەکات، کە بە گوتەی ئەوان لە ئەنجامی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانیانەوە زیانی گەورە بەو هێزانە کەوتووە.

ئاماری فەرمیی گوتەبێژی سوپای پاسداران

سەرداری موحیبی، گوتەبێژی سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری زیانەکانی ئەمریکای لە ماوەی 15 ڕۆژی جەنگدا لە 8 بۆ 23ـی تەممووز خستەڕوو.

ئەنجامی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان

موحیبی لەبارەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانیانەوە دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکانیان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، 11 فڕۆکەی جەنگی و هێلیکۆپتەر و 17 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لەناوبردووە.

تێکشکاندنی سیستمەکانی پاتریۆت و ڕادارەکان

گوتەبێژی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لەو ماوەیەدا 6 سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە جۆری پاتریۆت و 3 ڕاداری چاودێریی ئاسمانی و دەریایی لەگەڵ چەند جۆرێکی دیکەی ڕاداری بەرگری و چاودێری لە بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا لەناوبردووە.

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا