ئێوارە کۆنسێرتی مەم و زین لە هەولێر سازکرا
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دانا محێدین، ژەنیار و سەرپەرشتیاری کۆنسێرتی مەم و زین، لە شاری هەولێر کۆنسێرتی مەم و زینی سازکرد.
چەند کەسایەتییەک ئامادە بوون
بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە هاوبەشیی پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی، ئێوارە کۆنسێرتی مەم و زین بۆ هونەرمەندی دەنگبێژ و ژەنیار دانا محێدین سازکرا.
کۆنسێرتەکە لە هۆڵی ڕۆشنبیریی هەولێر سازکرا، تیایدا چەند کەسایەتییەکی دیاری شارەکە ئامادە بوون، لەوانە: سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری هەولێر هاوتای دکتۆر تۆماس لیەر، بەڕێوەبەری پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی.

سەرەتای ئەمساڵ لە سلێمانی پێشکەش کرا
ئەم کۆنسێرتە بۆ یەکەمجار و لە سەرەتای ئەمساڵ، لە شاری سلێمانی پێشکەش کرا، تیایدا داستانی مەم و زینی ئەحمەدی خانی، بە شێوەی دەنگبێژی پێشکەش کرا.

حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا