بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور دەستبەکار بوو
لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکان و دەستنیشانکردنی بەڕێوەبەری نوێ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری نوێی دەستنیشان کرد و دەستبەکار بوو.
جەخت لە دەستنیشانکردنی کێشە و گرفتەکان دەکاتەوە
ئەندازیار ئاوارە کوێخا عەلی، وەک بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان دەستبەکار بوو؛ لەگەڵ دەستبەکاربوونیدا، جەختی لە دەستنیشان کردنی ئەو کێشە و گرفتانە کردەوە، کە دێنە سەر ڕێگەی پڕۆژە و ڕێکارە کەلەپوورییەکان، هاوتای دۆزینەوەی میکانیزمی پێویست، بۆ چارەسەرکردنیان.

بەڕێوەبەری پێشوو کێ بوو؟
ئەمەش لە کاتێکدایە، ناوەڕاستی تەمموز، کەیفی مستەفا، وەکو بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور خانەنشین کرا و بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی و دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتەکە ڕێوڕەسمی تایبەت بە خانەنشینبوونی سازکرا.

2 کاتژمێر پێش ئێستا