یاداشتێکی کەلەپووری لەنێوان زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی بوژانەوەی کەلەپووری واژۆ کرا
بە ئامانجی چڕکردنەوەی هەڵمەتەکانی نۆژەنکردنەوە و پاراستنی شوێنەوارەکان، هەریەک لە لایەنەکانی زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی بوژانەوەی کەلەپوور، یاداشتێکی گرنگیان واژۆ کرد.

لێکتێگەیشتنەکان لەبارەی کەلەپووری کۆیەن
بە ئامادەبوونی ئاوارە کوێخا عەلی، بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان، هەریەک لە لایەنەکانی زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی بوژانەوەی کەلەپوور، لە ناوەڕۆکی ئەو یاداشتەی واژۆیان کردووە، چەند لێکتێگەیشتنێکیان لەبارەی کەلەپوور دۆزییەوە و جەختیان لە پاراستنی کردەوە.

بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی واژۆ کراوە
ئەم یاداشتە، بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی نەجات عەبدوڵڵا لێپرسراوی نوسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران واژۆ کراوە، کە لە ئاستی ناوەڕۆکدا، ئاماژە بەم خاڵانە کراوە:
- پاراستنی کەلەپوور و مێژووی کۆیە
- پاراستن و خستنەڕووی دەستنووس و بەرهەمی زانا و نووسەر و ڕۆشنبیرانی کۆیە

2 کاتژمێر پێش ئێستا