دیوانی ڕێبوار چەلەبی بڵاوکرایەوە
حەسەن فەلاح 28/07/2026
لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، نوێترین بەرهەمی چاپکراوی شاعیری کورد ڕێبوار چەلەبی بڵاوکرایەوە.
ڕێوڕەسمێکی هاوبەش بوو
ڕێوڕەسمەکە، بە سەرپەرشتیی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO و ڕێکخراوی نیشتمانی هەمووان، لە شاری سلێمانی ڕێکخرا، تیایدا نوێترین دیوانی ڕێبوار چەلەبی ناساندنی بۆ کرا و پاشان بەسەر ئامادەبوواندا دابەش کرا.

چەند شیعرێک خوێنرانەوە
لەم ڕێوڕەسمە هاوبەشەدا، شاعیر پاش خوێندنەوەی چەند دەقێکی شیعری، سەربوردێکی لەبارەی ئامادەکردنی دیوانەکە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و پاشان بە واژۆی خۆی، چەند بەرگێکی دیوانەکەی بەسەریاندا دابەش کرد.

حەسەن فەلاح
28/07/2026