ئاشکرا بوو: ڕایەن گۆسڵینگ گۆست ڕایدەری داهاتووە

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا

لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی کۆبوونەوەی گشتیی کۆمیک لە سان دیەگۆی ئەمریکا، بە فەرمی ئاشکرا کرا، کە ڕایەن گۆسڵین، ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی، وەکو ڕۆڵگێڕی سەرەکیی کارەکتەری گۆست لە فیلمی نوێی گۆست ڕایدەر بەشداری دەکات.

بەشێکی سەربەخۆ دەبێت

لە کۆتاییدا هەوادارانی مارڤڵ دڵخۆشن کە ڕایەن گۆسڵینگ دێتە جیهانەکەیانەوە، کە بڕیارە لە بەشی نوێ و سەربەخۆی زنجیرە فیلمی Ghost Rider ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت و وەکو کارەکتەری گۆست دەربکەوێت.

بڕیارە فیلمەکە لەلایەن شۆن لێڤییەوە دەرهێنانی بۆ بکرێت و ساڵی 2028 لە سەرانسەری سینەماکانی جیهان نمایش بکرێت.

نیکۆڵاس کەیج ئەستێرەی پێشووی ئەم فیلمە بوو

پێشووتر نیکۆڵاس کەیج وەکو ڕۆڵگێڕی سەرەکیی جیهانی گۆست ڕایدەر ناسرابوو، ناوبانگێکی زۆری بەم فیلمە پەیداکرد و ئێستا گۆسڵین لە جیهانێکی سەربەخۆدا، درێژە بە چیرۆکەکانی گۆست دەدات.

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا