پاریس سانجێرمان هەوڵی گواستنەوەی ڕۆدری دەدات
تۆڕی رادیۆ مۆنتی کارلۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی پرسیاری لەبارەی ئەگەری گواستنەوەی ڕۆدری ئیسپانی، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی کردووە
تۆڕە فەڕەنسییەکە ئاماژەی بەوەداوە ڕۆدری تەمەن 30 ساڵ، لە سەرەتای هاوینی ئێستادا لە پلانەکانی یانە پاریسییەکەدا نەبووە، کە لە دوو وەرزی ڕابردوودا بووەتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، بەڵام یاریزانە ئیسپانییەکە لە بازاڕی گواستنەوەدا دەبێتە دەرفەتێکی سەرنجڕاکێش بەهۆی نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی، چونکە تەنیا یەک وەرز لە گرێبەستەکەی ماوە لەگەل مان سیتی.
مۆنتی کارلۆ پێشبینی دەکات، کە دەرفەتی پاریس سانجێرمان بۆ ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە قورس بێت، لەبەر ئەوەی یاریزانەکە لەم هاوینەدا بە چەند یانەیەکی دیکەوە بەستراوەتەوە، کە دیارترینیان هەردوو زەبەلاحەکەی ئیسپانیا، ڕیال مەدرید و بەرشلۆنەن.
جێگەی باسە ڕۆدری لە مۆندیالی ئەمساڵ، توانی ئاستە بەرزەکەی خۆی بەدەستبێنێتەوە و ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبێت لە بەدەستهێنانی مۆندیال بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، دوای ئەوەی بە درێژایی وەرزی ڕابردوو بەدەست پێکانەوە دەیناڵاند.
2 کاتژمێر پێش ئێستا