27 ملیار دیناری دیکە لە دۆسیەکەی عەدنان جومەیلی دا دەستی بەسەردا گیرا

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دەستبەسەر 27 ملیار دیناری دیکەی عەدنان جومەیلیدا گیرا
دەستبەسەر 27 ملیار دیناری دیکەی عەدنان جومەیلیدا گیرا

لە چوارچێوەی بەدواداچوونی ورد بۆ پارە بەهەدەردراوەکان لە دۆسیەی گەندەڵیی عەدنان جومەیلی، دادگای بەرەنگاربوونەوەی تاوانی گەندەڵی عێراق دەستبەسەرداگرتنی 27 ملیار دیناری دیکەی ڕاگەیاند، کە تاوەکو ئێستا کۆی پارە، موڵک و زێڕە دەستبەسەرداگیراوەکان گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی.

دەستبەسەرداگرتنی بڕە پارەیەکی نوێ لە دۆسیەکەی جومەیلی

27 ملیار دیناری دیکە لە دۆسیەکەی جومەیلی دەستی بەسەردا گیرا و دادگای بەرەنگاربوونەوەی تاوانی گەندەڵی عێراق لەبارەی وەرگرتنەوەی بڕە پارەکەوە دەڵێت، بڕە پارەکە لە چەند کەسێک وەرگیراوەتەوە، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 200 ملیار دۆلار لە هەمان دۆسیە گەڕێنراوەتەوە.

ڕاگەیێنراوی دادگا لەبارەی بڕە پارە دەستبەسەرداگیراوەکەوە

دادگای بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی گەندەڵی عێراق لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی بڕە پارەکەوە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 26ی تەمموز، لە دۆسیەی ڕاگیراو عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق و لایەنە تێوەگلاوەکان لەگەڵی، توانراوە دەستبەسەر 27 ملیار دیناری دیکەدا بگیرێت.

جەختکردنەوەی دادگا لەسەر ڕاوەدوونانی تۆمەتبارانی گەندەڵی

دادگای بەرەنگاربوونەوەی تاوانی گەندەڵی عێراق لەبارەی بەدواداچوونی پارە بەهەدەردراوەکانەوە ڕاشیگەیاندووە، لە پاش بەدواداچوونی ورد بۆ پارە بەهەدەردراوەکان لە دۆسیەکەی جومەیلی، ئەم بڕە پارەیە دەستی بەسەرداگیراوە کە لەلایەن چەند کەسێکەوە شاردراوەبۆوە و دادگاکە جەختدەکاتەوە بەردەوام دەبن لە ڕاوەدوونانی ئەوانەی بە گەندەڵی تۆمەتبارن.

دەستگیرکردنی عەدنان جومەیلی و درکاندنی ناوی تێوەگلاوان

ئەوە لەکاتێکدایە، ڕۆژی 30ی ئایاری 2026، عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن و بەڕێوەبەری کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور و پاڵاوگەی بێجی، بەتۆمەتی تێوەگلانی لە دۆسیەکانی گەندەڵیی دارایی و ئیداری لە پاڵاوگەی بێجی، لەلایەن هێزێکی تایبەتی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و دەستەی دەستپاکیی عێراق، لە ناوچەی ئیسحاقی پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکرا و لە لێکۆڵینەوەکاندا جومەیلی ناوی دەیان کەسی دیکەی درکاندووە.

دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی دیکە لە پەرلەمانتاران و بەرپرسان

لە پاش دەستگیرکردنی عەدنان جومەیلی تاوەکو ئێستا دەیان کەس لە پەرلەمانتار، سەرۆکی حیزب، فەرمانبەر و هێزە ئەمنییەکان بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکراون.

ئاماری دارایی، زێڕ و موڵکە دەستبەسەرداگیراوەکان

هەر لەو دۆسیەیەشدا دەستگیراوە بەسەر 202 ملیار دینار و زیاتر لە 25 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار، جگە لە 419 کیلۆگرام زێڕ و زیاتر لە 100 موڵک کە بەشێکیان نرخەکەیان 69 ملیار دینارە و دەیان ئۆتۆمبێلی گرانبەها گەڕێنراونەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا