کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی هۆشداری لە زیادبوونی بەرزیی ئاستی چەوریی خوێن دەدات
کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی چەند زانیارییەک لەسەر بەرزیی ئاستی چەوریی خوێن لە نێو کەسانی پێگەیشتوودا دەدات.
'' نزیکەی نیوەی کەسانی پێگەیشتوودا گونجاون بۆ ئەوەی دەرمانی دژەچەوری وەربگرن ''

کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی دەڵێت ''نزیکەی نیوەی کەسانی پێگەیشتوودا گونجاون بۆ ئەوەی دەرمانی دژەچەوری وەربگرن، واتە 87.5 ملیۆن کەسی پێگەیشتوو لە ئەمریکا لە نێوان تەمەنی 30-79 ساڵان گونجاون بۆ ئەوەی دەرمانی دژەچەوری وەربگرن، بەراورد بە ڕابردوو 21.5 ملیۆن کەس زیادی کردووە''.
'' بەرزیی چەوریی خوێن مەترسیی ڕوودانی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات ''

توێژەران دەڵێن'' بەرزیی چەوریی خوێن(جۆری خراپ) بە شێوەیەکی درێژخایەن لێکەوتەی نەخوازراو لەسەر تەندروستیی خوێنبەرەکان زیاد دەکات، وەک مەترسیی ڕوودانی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک، توێژەران ڕێنوێنیی هاونیشتمانییان دەکەن ئەگەر لە تەمەنێکی زووتردا ڕێکارە خۆپارێزییەکانی دووربوون لە بەرزیی چەوریی خوێن جێبەجێ بکرێن، دەتوانرێت لێکەوتە نەخوازراوەکانی بەرزیی چەوری خوێن لەسەر تەندروستیی خوێنبەرەکان کەم بکرێنەوە.
1 کاتژمێر پێش ئێستا