ئانتۆنی جۆشوا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا
ئانتۆنی جۆشوای بەریتانی بە بردنەوەیەکی قورس گەڕایەوە نێو مەیدانەکانی بۆکسێن، دوای ئەوەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی «The Comeback» لە جەددە، لە گەڕی دووەمدا بە لێدانی یەکلاکەرەوە بردنەوەی بەرامبەر کریستیان پرینگای ئەلبانی بەدەست هێنا، بەڵام ئەم سەرکەوتنە نەبووە مایەی ڕەواندنەوەی گومانەکان لەسەر ئاستی، چونکە لە سەرەتای ڕووبەڕووبوونەوەکەدا دووچاری ئاستەنگییەکی زۆر بووەوە و نزیک بوو لەوەی شکست بهێنێت.
جۆشوا لە گەڕی یەکەمدا تووشی ڕکابەرێکی سەرسەخت بووەوە و دوو جار کەوتە سەر زەوی، کە دیار بوو بەهۆی کێشەی ئەژنۆ یان ڕانی هاوسەنگیی لەدەست داوە، ئەم دیمەنانەش هێندەی دیکە گومانیان دروست کرد و شارەزایان بە گومانن لە ئامادەباشیی ئەم پاڵەوانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داهاتووی بەرامبەر تایسۆن فیوری.
جۆشوا لە گەڕی دووەمدا هاوسەنگیی خۆی گەڕاندەوە و بە لێدانێکی ڕاستی بەهێز، ناوبژیوانانی ناچار کرد کۆتایی بە ڕووبەڕووبوونەوەکە بهێنن.
ئەم یارییە یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی جۆشوا بوو دوای ڕووداوە دڵتەزێنەکەی کۆتایی ساڵی ڕابردووی نایجیریا، کە تێیدا دوو لە نزیکترین ڕاهێنەرەکانی (لەتیف ئایۆدێلی و سینا گامی) گیانیان لەدەست دا.
سەرەڕای سەرکەوتنی بۆکسێنەرە بەریتانییەکە و ئەو ئاستەی لە گەڕی دووەمدا نیشانی دا، شارەزایانی بوارەکە پێیان وایە دوو جار کەوتنی بەرامبەر بۆکسێنەرێکی ئاستمامناوەند، ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ ئایندەی وەرزشیی ئەم پاڵەوانە.
59 خولەک پێش ئێستا