کەشناسی: پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان کەمێک نزم دەبنەوە

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێک لە گەرما و خۆر لە سروشتی شارباژێڕ
دیمەنێک لە گەرما و خۆر لە سروشتی شارباژێڕ

پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە ساماڵی بمێنێتەوە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو گۆڕانکارییەکی کەمیان بەسەردا بێت.

کەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە 26-7-2026

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچە جیاوازەکان بە ساماڵی دەمێنێتەوە. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 5 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەروەها ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت. مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بە پلەکانی گەرمای دوێنێ.

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە سیلیزی

هەولێر: 40

پیرمام: 39

سلێمانی: 39

هەڵەبجە: 41

چەمچەماڵ: 41

دهۆک: 39

زاخۆ: 40

ئاکرێ: 40

گەرمیان: 44

حاجی ئۆمەران: 30

پێشبینییەکان بۆ سبەی دووشەممە 27-7-2026

بۆ سبەی دووشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و ئاراستەی با هەر بە باکووری ڕۆژهەڵات دەمێنێتەوە، بەڵام خێراییەکەی زیاد دەکات بۆ مامناوەند و دەگاتە 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. مەودای بینین باشتر دەبێت و دەگاتە 9 بۆ 10 کیلۆمەتر. پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و نزیک دەبن لە ئاستەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی

هەولێر: 40

پیرمام: 39

سلێمانی: 40

هەڵەبجە: 41

چەمچەماڵ: 41

دهۆک: 39

زاخۆ: 40

ئاکرێ: 40

گەرمیان: 45

حاجی ئۆمەران: 30

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا