بەرپرسێک لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکووک لەسەر بەرتیل وەرگرتن دەستگیرکرا

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
گۆشەیەک لە شاری کەرکووک
گۆشەیەک لە شاری کەرکووک

دەستەی دەستپاکی عێراق، بەرپرسی بەشی کارپێکردنی لە بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە ئاوییەکانی کەرکووک بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر کرد، بەڕێوەبەری نوێی ڤێتەرنەری شارەکەش دەستبەکار بوو، پاش ئەوەی بەڕێوەبەری پێشوو بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کرابوو.

هۆکاری دەستگیرکردن و ڕێکارە یاساییەکان

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، دەستگیرکردنی ئەو فەرمانبەرە لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک بووە و ئەمڕۆ لە کاتی دەوامدا، لیژنەکەی دەستەی دەستپاکی عێراق چوونەتە بەڕێوەبەرایەتییەکە و دەستگیریان کردووە و ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەری گیراوەتە بەر.

دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری نوێی ڤێتەرنەری

هەر ئەمڕۆ، سەباح نووری وەکو بەڕێوەبەری نوێی ڤێتەرنەری کەرکووک دەستبەکار بوو، ئەوەش لە دوای ئەوەی مەنسوور ئەحمەد، بەڕێوەبەری پێشوو لە پۆستەکەی بەخشرا و دواتر لەلایەن دەستەی دەستپاکی عێراقەوە بە تۆمەتی تێوەگلانی لە گەندەڵی دەستگیر کرا.

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا