بەهۆی بارانبارین و داڕمانی شاخێک لە چین 10 کەس گیانیان لەدەستدا
تەلەڤزیۆنی فەرمیی چین ئاشكرایکرد، بەهۆی بارانی بەخووڕ، لافاو و قوڕ و لیتەوە، لە نزیک شوێنێکی گەشتیاری لە باکووری ڕۆژئاوای چین 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 23ـی دیکەش برینداربوون.
بەهۆی داڕمانی شاخێکەوە چەند کەسێک گیریانخواردووە
تەلەڤزیۆنی فەرمیی چین دەڵێت، بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە، شاخێک داڕماوە لە نزیک کامپێکی گەشتیاری، بەهۆیەوە چەند کەسێک تاوەکو ئێستا لەژێر دار و پەردوودا گیریان خواردووە.
شوێنی جوگرافی ڕووداوەکە
بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان بێت، ڕووداوەکە لە شەنگشیمین لە باشووی گانسو کە ناوچەیەکی شاخاوەییە و دەکەوێتە نزیکەی هەزار و 200 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای پەکینی پایتەخت، ڕوویداوە.
تا ئێستا 174 کەس ڕزگار کراون
لە ئێستادا بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و 174 کەسی دیکەش ڕزگارکراون.
بەردەوامی بارانی بەخووڕ
تاوەکو ئێستا بارانی بەخووڕ لەم ناوچانەی چین بەردەوامە و حکومەتیش هۆشداریی داوە بە هاوڵاتییانی ناوچەکە تاوەکو نەچنە ئەو شوێنانەی مەترسیی داڕمانیان لەسەرە.

3 کاتژمێر پێش ئێستا