شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى: زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار زیارەتکار هاتوونەتە عێراق

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەردەوامی هاتنی زیارەتکاران بۆ شوێنە پرۆزەکانی کەربەلا بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن
بەردەوامی هاتنی زیارەتکاران بۆ شوێنە پرۆزەکانی کەربەلا بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن

شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنیى عێراق ڕایگەیاند، لە ڕۆژى 1ـى موحەڕەمەوە زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار زیارەتکار هاتوونەتە عێراق.

زیارەتکارەکان لە سەرجەم وڵاتانى جیهانەوە هاتوونەتە عێراق

شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، لە ڕۆژى 1ـى موحەڕەمەوە و تاوەکو شەوى ڕابردوو، یەک ملیۆن و 500 هەزار و 977 زیارەتکار لە سەرجەم وڵاتانى جیهانەوە هاتوونەتە عێراق.

ڕۆژانى دووشەممە و سێشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووى فەرمى بێت

ئامادەکارییەکان لە عێراق بۆ بەڕێوەچوونى ڕێوڕەسمى چلەى ئیمام حسێن تەواو بوون و لە کۆبوونەوەى ڕۆژى شەممەى ئەنجوومەنى وەزیرانیشدا کە بە سەرۆکایەتى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بەڕێوەچوو، بڕیاردرا بەو بۆنەیەوە ڕۆژانى دووشەممە و سێشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووى فەرمى بێت.

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا