وەزیرى نوێى بەرگریی بەریتانیا: ئەورووپا لە داهاتوودا سوپاسى ترەمپ دەکات

رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ویس ستریتینگ، وەزیرى نوێى بەرگریی بەریتانیا
ویس ستریتینگ، وەزیرى نوێى بەرگریی بەریتانیا

وەزیرى نوێى بەرگریی بەریتانیا دەڵێت، ئەورووپا لە داهاتوودا سوپاسى دۆناڵد ترەمپ دەکات، لەبەرئەوەى ناچارى کرد بەرپرسیارێتییەکى گەورەتر لە بوارى بەرگری لە ئەستۆ بگرێت و بودجەى بەرگریی زیاد بکات، لە دواى ساڵانێک لە پشت بەستنى گەورە بە ئەمریکا.

بنیاتنانەوەی توانا بەرگرییەکانی ئەوروپا بە ناچاری

ویس ستریتینگ، وەزیرى نوێى بەرگریی بەریتانیا لە دیمانەیەکى ڕۆژنامەوانیدا گوتى، ئەورووپا هەمیشە لێدوانەکانى ترەمپ و شێوازى بەڕێوەبردنى ئیدارەکەى بەدڵ نەبووە، بەڵام پێى وایە سیاسەتەکانى بوونەتە هۆى ئەوەى کیشوەرەکە لە حاڵەتى " متمانەبەخۆبوون" بێتە دەرەوە و ناچارى بکات بەشێوەیەکى گەورەتر توانا بەرگرییەکانى بونیاد بنێتەوە.

ترەمپ ئەوروپای ناچارى کرد پشت بەخۆى ببەستێت

وەزیرى بەرگریی بەریتانیا ڕاشیگەیاند، هەمیشە حەزى بەوە نەبووە کە ترەمپ گوتوویەتى و حەزى بە شێوازى حکومڕانییەکەى نەبووە، بەڵام دڵنیاییە ئەورووپا لە داهاتوودا سوپاسى ترەمپ دەکات بۆ هاندانى لە دەربازبوون لە حاڵەتى "کەمتەرخەمى" و ناچارى کرد پشت بەخۆى ببەستێت و کۆتایی بهێنێت بە قۆناغى پشتبەستنى زیاد لە پێویست بە ئەمریکا لە بوارى بەرگریدا.

هەڵگرتنى قورسایی بەرگری لە لایەن ئەوروپاوە پەیوەست نییە بە ترەمپەوە

ڕوونیشیکردەوە، ڕەخنەکانى ئەمریکا لە ئەورووپا لەبارەى هەڵگرتنى قورسایی بەرگری، تەنیا بە کەسى دۆناڵد ترەمپ و حیزبى کۆمارییەکانەوە پەیوەست نییە، بەڵکو پرسێکى پێشنیازکرابوو لە ماوەى ئیدارەکانى هەردوو حیزبى کۆمارى و دیموکراتى.

بەریتانیا خەرجی و بودجەی بەرگری زیاد دەکات

لێدوانەکەى وەزیرى نوێى بەرگریی بەریتانیا لەکاتێکدایە، حکومەتى نوێى بەریتانیا بە سەرۆکایەتیی( ئەندى بیرنهام) دووپاتیکردووەتەوە خەرجییەکانى لە بوارى بەرگری زیاد دەکات و هەماهەنگییە ئەمنییەکانیشى لەگەڵ واشنتن فراوان دەکات.

رێبوار حەمەوەیس

1 کاتژمێر پێش ئێستا