نیشانەکانە باوەکانی بوونی گرفت لە تەندروستیی گورچیلەکاندا

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی ئەندامی گورچیلەکان
وێنەی ئەندامی گورچیلەکان

د. ڕەوا عومەر، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ، چەند هۆشیارییەک سەبارەت بە نیشانە باوەکانی نەخۆشییەکانی گورچیلە بۆ هاونیشتمانییان دەخاتەڕوو.

لە ئەم حاڵەتانەدا پێویستە پشکنینی گورچیلە بکرێت

  1. لەکاتی بوونی نەخۆشیی شەکرە
  2. بەرزەفشاری خوێن
  3. بۆماوەیی نەخۆشیی گورچیلە
  4. ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو 60 ساڵانە
  5. لەکاتی بوونی بەرزیی چەوریی خوێن
  6. لە کاتی بوونی نەخۆشیی دڵ و خوێنبەرەکان

نیشانەکانی بوونی گرفت لە تەندروستیی گورچیلەکاندا چین؟

نیشانە باوەکانی بوونی گرفت لە تەندروستیی گورچیلەکاندا بریتین لە:

  1. بوونی هەڵاوسان لە ڕوخسار، دەست، پێ یان قاچدا
  2. بوونی خوێن لە میزدا،  میزی پرکەف و پڕ لە بڵق
  3. گۆڕانی بڕی میز (زۆر کەم یان زۆر زۆر)
  4. بوونی ئازار یان ئاوسان لە ناوچەی پشت یان لایەکی جەستەدا
  5. بەرزەفشاری خوێن
  6. ڕشانەوە
  7. نەمانی ئارەزووی خواردن
  8. ماندوویی بەردەوام
سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا