پارچەیەکی ستار وارز بە ملیۆنان دۆلار فرۆشرا

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەمیانی زیادکردنێکی ئاشکرای خانەی هێرەتج، پارچەیەکی سینەمایی سەر بە جیهانی ستار وارز، توانی ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی تایبەت بە گرانبەهاترین پارچەکان تۆمار بکات.

ملیۆنان دۆلاری کۆکردووەتەوە

پارچەکە کە گوزارشتە لە شمشێرە ڕووناکییەکەی لوک – Luke Lightsaber – لە فیلمی The Empire Strikes Back 1980، توانی سەرنجی کڕیاران بەلای خۆیدا ڕابکێشێت و لە دەرئەنجامدا بە سێ ملیۆن و 750 هەزار دۆلار فرۆشرا.

بە گرنگترین پارچەی ستار وارز وەسفی دەکەن

کۆکردنەوەی ئەم بڕە پارەیە بەس بوو بۆ شکاندنی تۆماری پێشووتری گرانبەهاترین پارچەی فرۆشراوی سەر بە جیهانی ستار وارز و ئێستا ئەم پارچەیە گرانبەهاترینە و چاودێران بە "گرنگترین پارچەی پارێزراوی ستار وارز لە جیهان" وەسفی دەکەن.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا