بۆچی میسڕییە کۆنەکان ئاشقی پشیلە بوون؟

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بەگوێرەی بەڵگەنامە مێژووییەکان و دۆزینەوە شوێنەوارییەکان، هۆکاری گرنگیپێدان و خۆشویستنی پشیلە لەلای میسڕییە کۆنەکان، دەگەڕێتەوە بۆ بوونی لێکچوونی تایبەتمەندییەکان لەنێوان پشیلە و خوداوەندەکانیان.

ئەوەی لەنێوان پشیلە و خوداوەندە میسڕییەکان هاوبەش بووە، بریتین لەم تایبەتمەندییانە:

- پارێزەری
- بەخێوکاری
- وەفا
- بەهێزی
- سەربەخۆیی

لە هونەر، ئایین، ژیانی ڕۆژانە و مامەڵەکاندا پشیلە ئامادەییەکی بەردەوامی لە ژیانی میسڕییە کۆنەکاندا هەبووە، خوداوەندەکانی وەکو باستێت و سەخمەت شێوەی پشیلەیان هەیە، هاوکات، پشیلەکان لەگەڵ خاوەنە کۆچکردووەکانیان مۆمیا کراون و نێژراون، بەشێک لە منداڵەکانیش ناوی پشیلەیان لێ نراوە.

یەکێک لە دیوە تاریکەکانی ئەم کولتوورە دێرینە، قوربانیکردنی بەچکە پشیلەکان بووە، بەگوێرەی دۆزینەوە شوێنەوارییەکان، میسڕییەکان بەچکە پشیلەیان بۆ قوربانیکردن بەکارهێناوە و خوداکانیان پێ ڕازی کردووە.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا