کەمپەینی گەڕان بەدوای تابلۆ دزراوەکانی سەردەمی نازییەکان دەستیپێکرد
حکومەتی فەڕەنسا، بە هاوکاریی ناوەندە هونەرییەکانی وڵاتەکە، هەڵمەتێکی گەورە و فراوانی دەستپێکردووە، بۆ گەڕان و دۆزینەوەی ئەو پارچە هونەرییانەی لە سەردەمی نازییەکاندا لە وڵاتەکەدا تاڵانکراون و بەرەو ناوچە جیاوازەکانی ئەورووپا براون.

حکومەت بەشدارە
بەنزیکەی پاش تێپەڕینی 90 ساڵ بەسەر تاڵانکارییە هونەرییەکانی پاریس لە سەردەمی نازییەکاندا، ئێستا، لایەنە حکومی و تایبەتەکانی وڵاتەکە، ئامانجیان دۆزینەوەی بەشێکی زۆر لەو پارچە هونەرییانەیە، کە بەسەر وڵاتە جیاوازەکانی کیشوەری ئەورووپا دابەش بوون و تاوەکو ئێستا کەس شوێنیان نازانێت.

سەدان تابلۆ دیار نین
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە فەڕەنسییەکان، بەنزیکەی 425 پارچەی هونەریی و تابلۆی فەڕەنسی، تاوەکو ئێستا وەکو ونبوو ماونەتەوە و لە سەردەمی نازییەکان تاڵانکراون و براون.

نازییەکان چەند پارچەیان تاڵان کردووە؟
لە نێوان ساڵانی 1940 بۆ 1944، لەمیانی داگیرکردنی فەڕەنسا، نازییەکان بەنزیکەی 100 هەزار پارچەی جیاوازی هونەریی و مێژووییان لە وڵاتەکە تاڵانکرد و بەنزیکەی 60 هەزار لەم پارچانە دۆزراونەتەوە و ڕادەستی خاوەنەکانیان کراون.
2 کاتژمێر پێش ئێستا