ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی کوردۆ عەبدوڵڵا شاعیری کورد تێدەپەڕێت
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
کوردۆ عەبدوڵڵا ساڵی 1981 لە پێنجوێن لەدایکبووە، بە کوردۆی شاعیر ناوبانگی هەبوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شیعرەکانی پێشکەش دەکرد و لەڕێگەیەوە ناسرابوو.
لە کۆتاییەکانی ژیانیدا، لە دۆخێکی سەختی ئابوورییدا بووە و لەسەر شەقامەکانی سلێمانی ماوەتەوە
خاوەنی چەند بەرهەمێکی ئەدەبییە، لەوانە:
- چاوەکانم پڕن لە گریان 2005
- یادەکانم دوای دابڕان 2006
- کەی دێیتەوە 2023

نامیلکەیەکیشی هەبووە
جگە لەو بەرهەمانە، یەکێک لە نامیلکەکانی، کە 120 شیعری ئاشقانەی لەخۆگرتبوو، پاش 14 ساڵ لە نووسینەوەی و لەلایەن هاوڕێیەکیەوە 500 دانەی لێ چاپکراوە، کە بەهۆی نەبوونییەوە، نەیتوانیبوو چاپ و بڵاوی بکاتەوە.
کوردۆی شاعیر، ڕێکەوتی 27ی تەمموزی 2025 لە تەمەنی 44 ساڵیدا و لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا