پیرلۆ نابێتە ڕاهێنەری ئیتاڵیا
هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەپێی زانیارییەکانی ماتیو مۆرێتۆی ڕۆژنامەنوسی ئیتاڵی، ئەندرێیا پیرلۆ نابێتە ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.
سەرباری ئەوەی پێشتر لەسەر تەواوی وردەکارییەکان ڕێککەوتبوون، بەڵام دوای ئاڕاستەکردنی ڕەخنەکان لە بڕیاری دەستنیشانکردنی، پیرلۆ پاشگەز بووتەوە.
دیاریکردنی پیرلۆ بە هۆکاری سیاسی ڕەخنەی لێ گیرا، بەتایبەتی بەهۆی ڕێککەوتننامە سپۆنسەرییەکانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی وڵاتانی جیاوازدا.
پێشتر هەردوو ڕاهێنەر پێپ گواردیۆلا و کارلۆ ئانچێلۆتی ئەرکی ڕاهێنەرایەتیی ئیتاڵیایان ڕەت کردبووەوە، بۆیە گەڕان بەدوای ڕاهێنەری نوێدا بەردەوامە.

هەرێز جەمال
2 کاتژمێر پێش ئێستا