پاریس سانجێرمان قرشەکەی بەرشلۆنەی دەوێت
یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی هەوڵەکانی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ فێران تۆرێسی هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە دەستپێکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی لە بەدەستهێنانی تواناکانی یان دیۆماندی یاریزانی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی سەرکەوتوو نەبوو و نەیتوانی ڕکابەرییەکە لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە.
پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی فەڕەنسا چاوی بڕیوەتە تواناكانی ئەو هێرشبەرە ئیسپانییە، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت یاریزانەکە خۆی ئارەزوویەکی زۆری هەبێت بۆ ئەوەی جارێکی تر لەژێر دەستی لویس ئێنریکی ڕاهێنەری ئێستای یانە پاریسییەکەدا یاری بکاتەوە، بەگوێرەی ئەوەی پێشتر لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێکەوە کاریان کردووە و پەیوەندییەکی باشیان لەنێواندا هەیە.
بەگوێرەی سەرچاوە نزیکەکان، چاوەڕوان دەکرێت بڕی تێچووی فەرمی ئەو گربەستە لە نێوان 40 بۆ 50 ملیۆن یۆرۆدا بێت، لە ئێستاشدا کارگێڕیی هەردوو یانە لێکۆڵینەوە لە ئەگەری سەرخستنی ئەم گواستنەوەیە دەکەن لە بازاڕی هاوینەی ئێستادا.
فێران تۆرێس، یەکێک بوو لەو یاریزانانەی ئاستێکی بەرزی لە مۆندیالی 2026 پێشکەشکرد و لە یاریی کۆتاییش تەنیا گۆڵی هەڵبژاردەی ئیسپانیای بەرامبەر ئەرجەنتین تۆمارکرد و بوونە پاڵەوانی جیهان.
1 کاتژمێر پێش ئێستا