دوو یاریزانى کورد دەچنە پاڵەوانێتی مواى تاى عەرەب
هەرێز جەمال 27/07/2026
دواى سەرکەوتنیان بە پلەى یەکەم لە پاڵاوتنەکانى هەڵبژاردەى عێراق بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتى مواى تاى عەرەب، دوو یاریزانى کورد لە کێشە جیاوازەکانى خۆیاندا بەشدارى لەو پاڵەوانێتییە دەکەن کە بریارە مانگى داهاتوو لە شارى بنغازى وڵاتى لیبیا بەڕێوەبچێت.
دوو یاریزانەکە پێکهاتوون لە هەریەکە لە خانمە یاریزان، بیرتان دانا سابیر و ئاژوان ئارام کوڕە پاڵەوانەکەى یانەى پێنجوێن.

بڕیارە ، پێش بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتییە، هەڵبژاردەى عێراق کەمپێکى مەشق و ڕاهێنانى چڕ لە شارى بەغداد بکەنەوە بە ئامانجى بەدەستهێنانى ئەنجامێکى باش لەو پاڵەوانیتییەدا.

هەرێز جەمال
27/07/2026