لاندۆ نۆریس گەڕایەوە کێبڕکێی پاڵەوانەکان

مەستان حوسامەدین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پێشبڕکێی فۆرمولا وەنی هەنگاریا بەرێوەچوو، کە پێکهاتبوو لە 70 سوڕانەوە، لاندۆ نۆریس، شۆفێری تیمی ماکلارێن پلەی یەکەمی پێشبڕکێیەکی بردەوە، وە ماکس ڤیرشتاپن، شۆفێری تیمی رێدبوڵ دووەم بوو، هاوکات کیمی ئەنتۆنێلی شۆفێری تیمی مێرسیدس سێیەم بوو.

کێبڕکێی شۆفێران ئاگرینە...

لە پێشبڕكێیەکە هەریەکە لە چارلز لێکلێرک و لیویس هامیلتۆن پلەی چوارەم و پێنجەمیان گرتووە، لەسەر ئاستی شۆفێرانیش ڕیزبەندیی بەم شێوازەیە،

هەریەکە لە کیمی ئەنتۆنێلی، لیویس هامیلتۆن، جۆرج رەسڵ، چارلز لێکلێرک، لاندۆ نۆریس و ماکس ڤێرشتاپن پلەی یەکەم تا شەشەمیان گرتووە.
لەسەر ئاستی تیمیش، تیمی مێرسیدس بە کۆکردنەوەی 379 خاڵ پلەی یەکەمیان گرتووە، بەدوایدا فێراری بە 307 خاڵەوە دووەمن، پلەی سێیەم و چوارەم و پێنجەم بۆ تیمەکانی ماکلارێن، رێدبوڵ ڕەیسینگ و ڕەیسینگ بوڵزە.

پێشبڕکێی داهاتوو


پێشبڕکێی هەنگاریا یەکێک لە کۆنترین و قورسترین پێشبڕكییەکانی فۆرمولا وەن، لە ساڵی 1986ـەوە تا ئێستا بەبێ پچڕان ساڵانە ئەنجام دراوە و بەردەوامە، تا ئێستا لویس هامیلتۆن خاوەنی زۆرترین بردنەوەی ئەم پێشبڕکێیەیە،
شایەنی باسە تا ئێستا 11 پێشبڕکێ لە فۆرمولا وەنی ئەمساڵ ئەنجامدراوە، پێشبڕکێی داهاتووش لە هۆلەندایە کە لە 21 بۆ 23ـی مانگی 8 بەڕێوەدەچێت.

مەستان حوسامەدین

2 کاتژمێر پێش ئێستا