لیساندرۆ مارتینێز: هاندەران هیچ هۆکارێکیان نییە ڕقیان لێمان بێت
لیساندرۆ مارتینێز، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، وەڵامی ئەو ڕەخنە توندانەی دایەوە کە ئاڕاستەی هەڵبژاردەکەی کران لە کاتی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی 2026، کاتێک تانگۆ پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە کاتی مۆندیالی 2026 ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەوە، بەهۆی ئەو ڕفتارەی کە بە توندوتیژی زیاتر لە پێویست هەڵسەنگێندرا، ئەوەش وایکرد پێگەی ئالبیسێلیستی لە دیدی هەندێک لە چاودێرانەوە بەخراپ تەماشا بکرێت، بەتایبەت دوای چەند ڕووداوێک لە یاری کۆتاییدا، کە تیایدا بە ئیسپانیا دۆڕان و لارۆخا بووە خاوەنی دووەم مۆندیال لە مێژووی خۆیدا.
لە بەرامبەر ئەو شەپۆلە ڕەخنانەدا، لیساندرۆ مارتینێز بەرگری لە هەڵبژاردەکەی کرد و سەرکۆنەی ئەوەی کرد، کە بە هەڵمەتێکی نادادپەروەرانە دژی ئەرجەنتین ناوی دەبات، ناوبراو لە لێدوانێکدا کە فوت مێركاتو بڵاویکردووەتەوە دەڵێت:"هەڵمەتێک دژ بە ئەرجەنتین کراوە و من کەمێک نیگەرانم، چونکە ئەوان هیچ هۆکارێکی ڕاستەقینەیان نییە بۆ ئەوەی ڕقیان لێمان بێت!"
لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: "دەڵێن ئێمە لەخۆبایی و لوتبەرزین، بەڵام ئەوە زیاتر ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکەی خۆیانە نەک کەسایەتی ئێمە، چونکە هەمیشە ڕێزی سەرجەم ڕکابەرەکانمان گرتووە."
2 کاتژمێر پێش ئێستا