ماڵپەری کێپلەر: جووڵەی بازرگانی لە دەریای سوور کەمیکردووە؛ تەنیا 11 کەشتی تێپەڕیون
ماڵپەڕی بازرگانیی دەریایی کێپلەر لەبارەی کاریگەریی هێرشەکانی ئەمدواییەی حووسییەکان بۆ سەر سعودیە لەسەر کەشتیوانی ئاشکرایکردووە، جووڵەی بازرگانیی دەریایی لە دەریای سوور سست بووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە هێشتا جووڵەی کەشتییەکان بە گەرووی هورمز لە ئاستێکی نزمدایە.
تۆمارکردنی نزمترین ئاستی تێپەڕبوونی کەشتییەکان
ماڵپەڕەکە لەبارەی ئاماری تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی بابولمەندەب ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 11 کەشتی بە گەرووی بابولمەندەبدا تێپەڕیون، ئەمەش نزمترین ئاستە لە چەندین مانگی ڕابردوودا تۆمارکرابێت.
هۆکارەکانی گرژی لە بازرگانیی دەریاییدا
لە هەفتەی ڕابردووەوە، جووڵەی بازرگانی بە دەریای سووردا گرژیی تێکەوتووە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان حووسییەکان و ئەو گەمارۆیەی کردوویانەتە سەر هەناردەی نەوتی سعودیە.
بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لەسەر ئاستی جیهان
بەهۆی ئەم گرژییانەی دروستبووە، نرخی بەنزین بە گشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەورووپا و ئەفریقاش بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی 2 مانگدا بەرزبووەوە.
وردەکاریی جۆری ئەو کەشتییانەی تێپەڕیون
ماڵپەڕەکە لەبارەی جۆر و ئاڕاستەی ئەو کەشتییانەی گەرووەکەیان بڕیوە ڕایگەیاند، ئەو 7 کەشتییەی بابولمەندەبیان تێپەڕاندووە، بارهەڵگری نەوت بوون؛ 3 دانەیان چوونەتە دەریای سوور، 2 دانەیان بەرەو بەندەرێکی سعودیە ڕۆیشتوون و سێیەمیانیش پەیوەندیی بە ڕووسیاوە هەبووە.
1 کاتژمێر پێش ئێستا