ئەحمەد شەرع: کار بۆ ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل دەکەین

ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا لەبارەی ئاسایشی سنوورەکان و پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل ڕایگەیاند، دیمەشق کار لەسەر گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل دەکات و هیواخوازە ئەو ڕێککەوتنە ببێتە مایەی ئاشتییەکی گشتگیر، بەبێ دەستبردن بۆ مافی سووریا بەسەر ناوچەی جۆلانەوە.

دوورکەوتنەوە لە ڕووبەڕوونەوە و پێکدادان

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر ئیسرائیل ڕایگەیاند، خۆیان بەدوور دەگرن لە پێکدادان لەگەڵ ئیسرائیل، هەروەها لەبارەی ئاڵۆزییە ناوچەیییەکانەوە ڕایگەیاند، هیچ بەرژەوەندییەک نابینێت لە ڕووبەڕوونەوەی ئەو وڵاتە.

ئاسۆی گەیشتن بە چارەسەری فراوانتر

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا لەبارەی دەرئەنجامی ئامادەکارییە ئەمنییەکانەوە گوتی، ئەگەر ئەو ئامادەکارییە ئەمنییەی کراوە سەربگرێت، ئەوە ڕەنگە ڕێگە بۆ گەیشتن بە چارەسەری فراوانتر بکاتەوە.

هەڵوێستی سووریا بەرامبەر بارودۆخی لوبنان

سەبارەت بە لوبنان و هێرشکردن دژی حیزبوڵا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا لەبارەی سیاسیەتی وڵاتەکەی بەرامبەر لوبنان ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ نیازێکی بۆ دەستێوەردانی سەربازی نییە لە لوبنان، لەگەڵ حکومەتی لوبنان کاردەکەن بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان و هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک دەدەن بۆ گەیاندنی ئەو وڵاتە بە کەناری ئارام.

کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتی لوبناندا

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی چەک و بڕیاری سیاسی لە لوبنان داوا دەکات چەک لە لوبنان تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت، هەروەها بڕیاری ئاشتی و جەنگیش.

مەترسییەکانی فراوانبوونی بازنەی جەنگ

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا لەبارەی لێکەوتەکانی ئاڵۆزییە هەرێمییەکانەوە مەترسیی خۆی لە فراوانبوونی جەنگ لە ناوچەکە دەربڕی و ڕایگەیاند، جەنگەکە لێکەوتەی هەرێمایەتیی دەبێت.

ئارام یوسف

1 کاتژمێر پێش ئێستا