لە فەرەنسا کەسێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر چەند هاوڵاتییەک

یەسنا ئومێد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
شوێنی هێرشەکەی پاریس، کە پیاوێک بە چەقۆ سی ژنی بریندار کردووە و دەستگیر کراوە. فۆتۆ: AFP
شوێنی هێرشەکەی پاریس، کە پیاوێک بە چەقۆ سی ژنی بریندار کردووە و دەستگیر کراوە. فۆتۆ: AFP

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاشکرایکرد، پۆلیس پیاوێکی دەستگیرکردووە کە لە پاریسی پایتەختی وڵاتەکە بە چەقۆ هێرشی کردووە سەر چەند هاوڵاتییەکی سڤیل.

دوانیان برینەکانیان سەختە

لۆران نۆنیز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند، پیاوەکە بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر سێ ژن، دوانییان برینەکانییان سەختە، ڕووداوەکەش لە ناوچەی بۆرت بووە لە باکووری ڕۆژئاوای پاریس.

پۆلیسێک تۆمەتبارەکەی دەستگیر کردووە

بەگوێرەی وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، پۆلیسێک کە لەو کاتەدا لە ئەرکدا نەبووە بەڵام لەو ناوچەیە بووە، تۆمەتبارەکەی دەستگیرکردووە.

دوو ژنە بریندارەکە پێویستیان بە چارەسەری بە پەلە هەیە

لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی فەرەنسا باسی ئەوەش کراوە، دوو لە ژنەکان پێویستییان بە چارەسەری بەپەلە هەیە، یەکێکیان لە خوار پشتی بریندارە و ئەوی دیکە لە سکییەوە بریندارە، تەمەنی قوربانییەکانیش 19، 24 و 36 ساڵانن.

یەسنا ئومێد

2 کاتژمێر پێش ئێستا