دانە غاز: بەرهەمهێنانى گازى سرووشتى بەشێوەى پلەبەندى دەستپێدەکاتەوە

ئارا ئیبراهیم 3 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێک لە کێلگەی گازی  کۆرمۆر
دیمەنێک لە کێلگەی گازی کۆرمۆر

شاکر واجد، بەڕێوەبەرى گشتی کۆمپانیاى دانە غاز بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند" لە سبەیەوە بەرهەمهێنانى گازى سرووشتى لەکێڵگەى کۆرمۆر بەشێوەى پلەبەندى  ئاسایی دەبێتەوە".

هەرێمی کوردستان و بەغداد گرەنتی ڕوونیان داوەتە کۆمپانیاکە

بەڕێوەبەرى گشتی کۆمپانیاى دانە غاز  ڕاشیگەیاند، هەر دوو حکومە تى هەرێمی کوردستان و عێراق گرەنتی ڕوونیان داوەتە کۆمپانیاکە و بەم بۆنەوەیە هەڵدەستین بە بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى گازى سرووشتى لەکێڵگەى کۆرمۆر.

دەستپێکردنەوەی کارەکان بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستی هاونیشتمانیانە

دەشڵێت، دەستپێکردنەوەی کارەکانیان بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستى هاونیشتمانیانە لە هەرێمى کوردستان و عێراق بۆ کارەبا و پێداویسیتى غازى ماڵان".

نزیکەی 12 ڕۆژە بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی ڕاگیراوە

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بەروارى 16ـى تەمووزى 2026 بەهۆى مەترسییە ئەمنییەکانى ناوچەکەوە، کۆمپانیاى دانە غاز، بەرهەمهێنانى گازى سرووشتى ڕاگرت و ئەوەش قەیرانی کارەبای لە هەرێمی کوردستان دروستکرد.

ئارا ئیبراهیم

3 کاتژمێر پێش ئێستا