چۆن بە سادەیی جیاوازی بکەین لە نێوان چوار قۆناغەکەی مایەسیریدا؟

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی مایەسیری
وێنەی مایەسیری

​د. نەبیل عوسام، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری، باوترین جیاوازییەکانی قۆناغەکانی نەخۆشیی مایەسیری بۆ هاونیشتمانییان دەخاتەڕوو.

'' ڕەنگە %40ـی دانیشتووان لە قۆناغێکی ژیانیاندا تووشی ببن''

مایەسیری حاڵەتێکی زۆر باوە و ڕەنگە %40ـی دانیشتووان لە قۆناغێکی ژیانیاندا تووشی ببن، مایەسیری لە چوار قۆناغدا دەردەکەوێت و شێوازی چارەسەرکردن بەپێی قۆناغەکە دەگۆڕێت، قۆناغی یەکەم و دووەم بە چارەسەری دەرمان باش دەبن، بەڵام قۆناغی سێیەم و چوارەم پێویستیان بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە.

باوترین جیاوازییەکانی قۆناغەکانی مایەسیری

​پزیشکەکە دەڵێت '' دەتوانین بە سادەیی لە ڕێگەی نیشانەکانەوە جیاوازیی نێوان ئەم چوار قۆناغەی نەخۆشیی مایەسیری بکەین بە ئەم شێوەیە:

  • قۆناغی یەکەم

بە شێوەی ئازار لە کۆم، خوران یان دڵۆپێک خوێن دوای پیسایی کردن دەردەکەوێت، بەبێ ئەوەی مایەسیرییەکە بێتە دەرەوەی کۆم

  • ​قۆناغی دووەم

هەمان نیشانەکانی قۆناغی یەکەمی مایەسیری هەیە، لەگەڵ ئەوەی مایەسیرییەکە دێتە دەرەوەی کۆم و خۆی (بە شێوەیەکی خۆیی) دەگەڕێتەوە ناوەوە بەبێ ئەوەی پێویست بکات بە دەست پاڵ بنرێت

  • ​قۆناغی سێیەم

مایەسیرییەکە دێتە دەرەوەی کۆم و پێویست دەکات بە دەست پاڵ بنرێت بۆ ناوەوە، چونکە بە خۆی ناگەڕێتەوە ناوەوە

  • ​قۆناغی چوارەم

مایەسیرییەکە بە هەمیشەیی لە دەرەوەی کۆمە و بە هیچ شێوەیەک ناکرێت بگەڕێنرێتەوە بۆ ناوەوە

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا