وادەی بڵاوکردنەوەی فیلمە نوێیەکەی Ali G ئاشکرا کرا
حەسەن فەلاح 4 کاتژمێر پێش ئێستا
بە فەرمی و پاش ڕاگەیاندنی بەرهەمهێنانی فیلمی Ali G لە نواندنی ساشا بارۆن کۆهین، ئێستا وادەی بڵاوکردنەوەی فیلمەکە ئاشکرا کراوە و هەواداران دڵیان خۆشە.
تەنزی کاریگەر دەگرێت
ساشا بارۆن کۆهین، لە دیارترین ئەکتەر و بەرهەمهێنەرە سینەماییەکانی جیهانە، زیاتر بەو فیلمە تەنزئامێزانە ناسراوەتەوە، کە ڕەخنەی توند و بێ-بەربەست لە کۆمەڵگە و حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی جیهان دەگرێت.
ئێستا لە نوێترین هەوڵیدا، بەشێکی نوێی فیلمی Ali G تەواوکردووە و بڕیارە ڕێکەوتی 23ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە سەرجەم سینەماکانی جیهان نمایشکردنی دەستپێبکات.

یەکەم کاریەتی وەکو دەرهێنەر
ئەمە بۆ یەکەمجارە کۆهین دەرهێنان بۆ فیلم دەکات و ئەم بەشە نوێیەی عەلی جی یەکەم بەرهەمی کۆهین دەبێت وەکو دەرهێنەری سینەمایی و پێشبینی دەکرێت سەرکەوتنێکی زۆر بەدەستبهێنێت.

حەسەن فەلاح
4 کاتژمێر پێش ئێستا