چەند پارچەیەکی مێژوویی لە مۆسکۆ دۆزرانەوە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەمیانی نۆژەنکردنەوەی بنکەی پێشانگەکانی مۆسکۆ لە ڕووسیا، دەیان پارچەی هونەریی و مێژوویی دۆزراونەتەوە و سەرنجی شوێنەوارناسانیان ڕاکێشاوە.

باوەڕ وابوو لەدەستچوون

بەشێک لە پارچە دۆزراوەکانی بنکەی پێشانگەکانی مۆسکۆ، مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یەکێتیی سۆڤیەت، کە لەلای شوێنەوارناس و مێژوونووسان باوەڕ وابوو لەدەستچوون.

بەهایەکی مێژوویی و هونەرییان هەیە

تێکڕای پارچە دۆزراوەکان ژمارەیان 30 دانەیە و بەهایەکی گەورەی مێژوویی و هونەرییان هەیە، یەکێک لە گرنگترین ئەو پارچانەش، هەڵکۆڵراوی یەفگینی یوچێتیچە، کە پێشووتر باوەڕ وابوو لەناوچووە.

یەکێکە لە نۆژەنکردنەوە گرنگەکانی مۆسکۆ

ئەمەش لەکاتێکدایە، نۆژەنکردنەوەی ئەم بنکە کەلەپوورییەی مۆسکۆ، کاریگەرییەکی گەورە لەسەر بوژانەوەی کەرتی گەشتیاریی شارەکە دروستدەکات و بڕیارە تاوەکو 2028 تێکڕای کارەکانی تەواو ببن.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا