توێژەران: 75 هەزار زمانی جیاواز لە مێژوودا قسەیان پێ کراوە
دەرئەنجامی توێژینەوەیەکی شوێنەوارناسیی زمانەوانی، پێشنیازی ئەوە دەکات، هەزاران ساڵ لەمەوبەر، مرۆڤایەتی خاوەنی هەگبەیەکی دەوڵەمەندتری زمانەوانیی بووە و زمانی زیاتر هەبوون.
لەگەڵ دەرکەوتنی کشتوکاڵدا زمانەکان زیاتر بوون
لە گۆڤاری Scienceی ئەمریکی، توێژینەوەیەکی شوێنەوارناسیی زمانەوانی بڵاوکراوەتەوە، کە تیایدا ئاماژە بەوە دراوە، 12 هەزار ساڵ لەمەوبەر، پێش ئەوەی شۆڕشی کشتوکاڵی لە جیهاندا دەستپێبکات، مرۆڤەکان خاوەنی چوار هەزار و 500 بۆ شەش هەزار و 200 زمانی جیاواز بوون.

لە قۆناغی زێڕینی زمانەوانی چەن زمان هەبوون؟
هاوکات جەخت لەوەش دەکەنەوە، لە قۆناغی زێڕینی زمانەوانییدا، کە دەکاتە سەردەمی پاش داهاتنی کشتوکاڵ، بە تێکڕای گشتی دانیشتووانی زەوی، پێشبینی دەکرێت لەنێوان 20 بۆ 75 هەزار زمانی جیاواز قسەیان پێ کرابێت.

کولتوور گەورەترین کاریگەریی لەسەر دەرکەوتن و نەمانی زمانەکان دروستکردووە
ئێستا لە جیهاندا تەنیا حەوت هەزار و 500 زمانی جیاواز ماونەتەوە کە بەشێکی زۆریان تەنیا زمانی زارەکین؛ دەرکەوتن و لەناوچوونی زۆربەی زمانەکانیش پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە شێوازی نەریتە کولتوورییەکان و تێکەڵبوونی نەتەوە جیاوازەکانەوە هەبووە.

مەترسییەکان چین؟
ئێستا ساڵانە چوار زمان لەناودەچن و توێژەرەکان پێشبینی دەکەن تاوەکو کۆتایی ئەم سەدەیە، زیاتر لە هەزار و 500 زمانی دیکە لەناوبچن
3 کاتژمێر پێش ئێستا