چەند ڕێنوێنییەک بۆ ئەو کەسانەی فرەکیسیی سەرگورچیلەیان هەیە

سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی ئەندامی گورچیلەکان
وێنەی ئەندامی گورچیلەکان

د. شاکار جەمال، پسپۆڕیی ورد لە نەخۆشییەکانی گورچیلە، چەند ڕێنوێنییەک دەخاتەڕوو بۆ ئەو کەسانەی فرەکیسیی سەرگورچیلەیان هەیە.

باوترین ڕێنوێنییەکان بۆ ئەو کەسانەی فرەکیسیی سەرگورچیلەیان هەیە

ئەو کەسانەی فرەکیسیی سەر گورچیلەیان هەیە، ئەم ڕێنوییانە جێبەجێ بکەن:

  1. بەرزە فشاری خوێن کۆنتڕۆڵ بکرێت
  2. دەکرێت پزیشکی پسپۆڕ لە ڕێگەی بەکارهێنانی هەندێ دەرمانەوە ڕێگری لە بەرەوپێشچوونی نەخۆشیی فرەکیسی سەر گورچیلە بکات، پاش هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ حاڵەتی چارەخوازەکە
  3. بەکارهێنانی ئازارشکێن بۆکەمکردنەوەی ئەو ئازارەی بە هۆی گەورەبوونی کیسەکانەوە دروست دەبێت لە ژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕ، پێویستە چارەخوازان خۆیان بە دوور بگرن لە زیادەڕۆیکردن لە بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشكێن، چونکە دەکرێت هۆکارێک بێت بۆ زیانگەیاندن بە تەندروستیی گورچیلەکان
  4. وەرگرتنی بڕی پێویستی ئاو و شلەمەنی ڕۆژانە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە بۆ ڕێگریکردن لە گەورەبوونی کیسەکانی سەر گورچیلە دیاری دەکرێت

ڕێنماییە خۆراکییەکان بۆ ڕێگری لە بەرەوپێشچوونی نەخۆشیی فرەکیسیی سەر گورچیلە

هەندێک ڕێنمایی خۆراکی کە دەکرێت یارمەتیدەر بن لەڕێگریکردن لە بەرەوپێشچوونی نەخۆشیی فرەکیسیی سەر گورچیلە:

  1. کەمکردنەوەی خوێ لە خواردندا
  2. کەم کردنەوەی پڕۆتین لە خواردن
  3. کەم خواردنی پێکهاتەی کافایین
  4. پاراستنی کێشی جەستەی تەندروست

لە چ کاتێکدا پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت؟

لە کاتی ئەم حاڵەتانەدا پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆر بکرێت، لەوانە:

  1. لە کاتی بوونی سەرئێشەی لەناکاو و تووند
  2. لەرز، تا و ئازاری کەلەکە
  3. بوونی خوێن لە میزدا
  4. ئاوسانی جەستە و پەلەکان
  5. میزی کەفاوی
سەروەر سالار

3 کاتژمێر پێش ئێستا