ئۆرکێسترای سیمفۆنیی سلێمانی ئامادەکاریی دەکات بۆ کۆنسێرتێکی نوێ
لە بڵاوکراوەیەکی نوێ و فەرمیدا، ئۆرکێسترای سیمفۆنیی سلێمانی، لە پەڕەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، ئامادەکارییەکانیان بۆ ڕێکخستنی کۆنسێرتێکی نوێ ڕاگەیاند.

یەکەم کۆبوونەوەیان بۆ پڕۆڤەکردن ئەنجامدا
لە ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ڕێکەوتی 25ی تەمموز، پڕۆڤە و ڕاهێنانەکان بۆ ڕێکخستنی کۆنسێرتێکی نوێی ئۆرکێسترای سیمفۆنیی سلێمانی دەستیانپێکردووە و یەکەم کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.

عەبدوڵڵا جەمال سەگرمە گەڕاوەتەوە
لەم کۆنسێرتە نوێیەدا و وەکو لە فۆتۆ بڵاوکراوەکان دەردەکەوێت، د. عەبدوڵڵا جەمال سەگرمە، وەکو ڕابەری موزیکیی کۆنسێرتی داهاتوو بەشداریی دەکات و ژمارەیەک لە موزسیان و ژەنیارە لێهاتووەکانی ئۆرکێستراکەش بەشداری دەکەن.
لە کۆتایی بڵاوکراوەکەشدا جەخت لەوە کراوەتەوە، بەم نزیکانە زانیارییە زیاتر لەبارەی ناوەڕۆک و وادەی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکە ئاشکرا دەکەن.

2 کاتژمێر پێش ئێستا