فەنەرباخچە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لياو دەستپێدەکات
یانەی فەنەرباخچەی تورکی شاندێکی فەرمی ڕوانەی ئیتالیا کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی دانوستاندنی ڕاستەوخۆ بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ رافاێل لياو، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی، لە کاتێکدا یاریزانەکە لەلایەن چەند یانەیەکی دیکەشەوە داواکراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی سکای سپۆرتی ئیتاڵی و یاگیز سابۆنئۆغلوی شارەزای بازاڕی گواستنەوە، ئەو فڕۆکەیەی کە جیهان کامر، بەڕێوەبەری یانەی فەنەرباخچە و شاندی یانەکەی هەڵگرتبوو، دوێنێ لە فڕۆکەخانەی مالبينسا نیشتووەتەوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یانە تورکییەکە پلانی داناوە یاریزانەکە بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە، کە ئەو نرخەش لەگەڵ کەمترین داواکارییەکانی یانەی میلان دەگونجێت، چونکە میلان بە هیچ شێوەیەک ڕازی نابێت بەخواستن و مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی دەستبەرداری لیاو ببێت.
میلان پێشتر دوو گرێبەستی بۆ کڕینی لياو لە هەریەکە لە یانەی گەڵاتاسەرای تورکی و بەنفیکای پۆرتوگالییەوە پێگەیشتووە، کە بەنفیکا لەم دواییانەدا دانوستاندنەکانی لەگەڵ محەمەد سەڵاح شکستیهێنا، بەڵام فەنەرباخچە بووە یەکەم یانە کە شاندێکی فەرمی بنێرێت بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکەی لیاو.
2 کاتژمێر پێش ئێستا