عەلی زەیدی بەرەو تورکیا بەڕێکەوت
سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی فالح زەیدی، لەسەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکومیدا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا چەندین دۆسیەی ئابووری، ئەمنی و ئاویی گرنگ تاووتوێ دەکات.
گەشتی شاندی باڵای عێراق بۆ ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تەممووزی 2026، لەسەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکومەت، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەنقەرەی پایتەختی کۆماری تورکیا بەڕێکەوت.
کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. ئامانجی ئەم دیدارانە تاووتوێکردنی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاریکاریی دوولایەنەی نێوان هەردوو دەوڵەتە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری، ئاو، ئاسایش و وەبەرهێنان.
گفتوگۆ لەسەر کێشە و دۆسیە هاوبەشەکان
هەر لە میانی دیدارەکاندا، دۆسیە جیاوازەکان و کێشە گرنگە هاوبەشەکان کە پەیوەستن بە ناوچەکەوە دەخرێنەبەر باس و بە قووڵی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنامەکان و ژێرخانی هاوبەش
ئەم سەردانە فەرمییە تەرخان دەبێت بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەکان و یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات، لەگەڵ بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی ژێرخانی هاوبەش و گەشەپێدانیان، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی دراوسێ بگەیەنێت.
2 کاتژمێر پێش ئێستا