ئاسۆ ڕۆستەم سکاڵا لەسەر یانەی زاخۆ تۆمار دەکات
هەرێز جەمال 3 کاتژمێر پێش ئێستا
بەهۆى پێنەدانى تەواوى شایستە داراییەکانى وەرزى ڕابردوو، ئاسۆ رۆستەم یاریزانى پێشووى یانەى زاخۆ بەنیازە سکاڵا لەسەر یانەکەى پێشووى تۆماربکات.
بە پێى زانیارییەکانى کەناڵ8، ئاسۆ رۆستەم تاوەکو رۆژى یەکى مانگى داهاتووى داناوە بۆ پێدانى تەواوى شایستە داراییەکانى و لە ئەگەرى پێنەدانى ڕاستەوخۆ سکاڵا لەسەر ئەو یانەیە تۆماردەکات.
ئاسۆ رۆستەم، لە گواستنەوەى زستانەى وەرزى ڕابردوو لە یانەى نەورۆزەوە ڕووى لە یانەى زاخۆ کرد و تاوەکو کۆتاییهاتنى یارییەکانى وەرزى ڕابردووى خولى ئەستێرەکانى عێراق درێسى ئەو یانەیەى پۆشى.
هەرێز جەمال
3 کاتژمێر پێش ئێستا