پارێزگارى کەرکوک: لە سەردانەکەى زەیدیدا بۆ تورکیا دۆسیەى ئەمنى تاوتوێ دەکرێت

شۆڕش محەمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
محەممەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەوکووک
محەممەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەوکووک

پارێزگارى کەرکوک ڕایگەیاند، عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە تاوتوێى دۆسیەى ئەمنیى نێوان هەردوو وڵات دەکات.

تاوتوێی دۆسیەی ئەمنی و بەدوورگرتنی عێراق لە هەر کێشەیەک

محەممەد سەمعان ئاغا، پارێزگارى کەرکوک لە لێدوانێکدا بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاند، دۆسیەى ئەمنیى نێوان عێراق و تورکیا یەکێک دەبێت لەو دۆسیە گرنگانەى کە عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا و لە کۆبوونەوەى لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا تاوتوێیان دەکات لەپێناوى بەدوورگرتنى عێراق لە هەر کێشەیەک کە پەیوەندییەکانى نێوان ئەو دوو وڵاتە تێک بدات.

پرۆژەی گەشەپێدان یەکێک دەبێت لە دۆسییەکانی نێوان زەیدی و ئەردۆغان

پارێزگارى کەرکوک ئاماژەى بەوە کرد، پرۆژەى ڕێگاى گەشەپێدان یەکێکى دیکە دەبێت لەو دۆسییانەى لەسەر مێزى گفتوگۆکانى زەیدى و ئەردۆغان دەبێت و عێراقیش وێستگەیەکى گرنگى ئابووریى دەبێت بۆ ئەم پرۆژەیە.

تاوتوێکردنی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت لە بەندەری جەیهان

ڕوونیشیکردەوە، برەودان بە کێڵگە نەوتییەکان و کاراکردنى کارى هێڵەکانى گواستنەوە و هەناردەى نەوت لە ڕێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە یەکێکى دیکە دەبێت لە گفتوگۆکانى زەیدى و ئەردۆغان.

شۆڕش محەمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا