ڕیاڵ مەدرید دانوستاندن دەکات و ئارسیناڵ چاودێری ڤینیسیۆس دەکات
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ڤینیسیۆس جۆنیور، ئەستێرەی بەڕازیل و یانەی ڕیاڵ مەدرید بووەتە ئامانجی ئێستای یانەی ئارسیناڵی پاڵەوانی پرێمیەرلیگ، یاریزانە بەڕازیلییەکە سەرقاڵی بەسەربردنی پشووەکانییەتی و لەم هەفتەیەدا ناگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئەوەش گومانەکانی لەبارەی داهاتووی زیاتر کردووە.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاوی کردووەتەوە، کە ڕیاڵ مەدرید لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی زیاتر لەگەڵ بریکارەکانی ڤینیسیۆس جۆنیور ئەنجام دەدات بۆ یەکلاکردنەوەی داهاتووی و سەرنجی سەرەکی لەسەر گەیشتنیان بە ڕێککەوتنێک دەبێت بۆ واژۆکردن لەسەر گرێبەستێکی نوێی درێژخایەن لەگەڵ ئەو یاریزانە.
لە بەرامبەردا، یانەی ئارسیناڵ هەوڵ دەدات بژاردەکانی بۆ هێڵی هێرشبەری باڵی چەپ لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا بەهێزتر بکات و گرنگییەکی زۆر بە ڤینیسیۆس دەدات و لە نزیکەوە چاودێری دەکات.
لەلای خۆیەوە، جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، دەیەوێت یاریزانە بەڕازیلییەکە لە ڕیزەکانی یانەکەدا بهێڵێتەوە، لە کاتێکدا کارگێڕیی یانە ئیسپانییەکە کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکەن.
59 خولەک پێش ئێستا