فەرمى؛ ڕۆبێرتۆ مانچینی بووە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا
هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
فیدراسیۆنى تۆپی پێی ئیتاڵیا بە فەرمی گەڕانەوەی ڕۆبێرتۆ مانچینی بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، تاوەکو بۆ جاری دووەم لە مێژووی خۆیدا سەرکردایەتی "ئاتزۆری" بکات.
مانچینی تەمەن 61 ساڵ پێشتر لە نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2023 ڕاهێنەری ئیتاڵیا بوو و توانی لە ساڵی 2021 نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ هەڵبژاردەکە بەدەستبهێنێت.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئیتاڵیا ڕووبەڕووی دۆخێکی هەستیار بووەوە، بەو پێیەی مانچینی جێگەی جینارۆ گاتوسۆ دەگرێتەوە کە لە مانگی نیساندا لە پۆستەکەی دوورکەوتەوە.
هەرێز جەمال
2 کاتژمێر پێش ئێستا